موقته‌دا سه‌در: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه‌ كۆتایی به‌ عێراق دێت

 

له‌گه‌ڵ به‌ره‌ده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان له‌ عێراق، چه‌ند جارێكی ره‌وتی سه‌در و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ی عێراق داوای هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تیان كردووه‌ له‌ دواهه‌مین په‌یام رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌لنه‌وه‌شێته‌وه‌ عێراق كۆتایی دێت.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وه‌تی سه‌در له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر له‌ په‌یامێكیدا رایگه‌یاندووه‌: خۆم به‌دوور ده‌گرم له‌و فیتنه‌یه‌ی ئێستا له‌ عیراق ده‌گوزه‌رێت، هه‌روه‌ها دووپاتیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئێستای عیراق ده‌ست له‌كارنه‌كێشێته‌وه‌ كۆتایی به‌ عیراق دێت.

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ تویته‌ره‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، ده‌ڵێت “خۆم به‌دوور گرتووه‌ له‌و فیتنه‌ كۆێرانه‌یه‌ی ئێستا له‌ عیراق ده‌گوزه‌رێت، فیتنه‌ی نێوان حكومه‌تێكی گه‌نده‌ڵ و خۆپیشانده‌رانێك كه‌ پابه‌ند نه‌بوون به‌ خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌وه‌ به‌هۆی بێئومێدبوونیان له‌ حكومه‌ت”.

 

 

Back to top button