ئه‌مڕۆ خوێناوی ترین رۆژی عێراق بوو ته‌نها له‌ شاری ناسریه‌ 28 خۆپیشانده‌ر كوژران و 150 دیكه‌ش بریندار بوون

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ شاری ناسریه‌ خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد، به‌ریه‌ككه‌وتن له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان روویدا له‌ ئاكاماد 28 خۆپیشانده‌ر كوژران و 150 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

میدیاكانی عێراق له‌ سه‌رچاوه‌ ته‌ندروستیه‌كانی عێراقی گواستۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی شاری ناسریه‌ شه‌ڕ و پێكدادانێكی توند له‌نێوان خۆپیشانده‌رانی ناسڕیه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق دروستبووه‌، به‌ هۆیه‌وه‌ له‌ سه‌نته‌ری شاری ناسریه‌ 28 كه‌س كوژراون و 152 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.

 

هه‌ر ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بڕیاریداوه‌ فه‌ریق روكن جه‌میل شه‌مه‌ری وه‌كو به‌رپرسی دۆسێی ئه‌منیی پارێزگای زیقار له‌سه‌ركار لابدات، كه‌ ته‌نها 16 كاتژمێر بوو ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردبوو.

Back to top button