خواکوڕک ناوەڕۆکی سێ پێشنیار بۆ رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لە بارەی بودجە ئاشکرا دەکات
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتن له باره‌ی بودجه‌ی ساڵی 2020ـی عێراق و راده‌ستكردنی بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، به پێی زانیاریه‌كان سێ پێشنیار نوسراونه‌ته‌وه له رێككه‌وتنه‌كه به رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك له رێككه‌وتنی سه‌ره‌تای نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆ له باره‌ی سێ پێشنیاركراوه وا بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو واژۆبكرێت.
پێشنیارهكانبهم شێوه‌یه‌ی خوارهوهیهه
– پێشنیاری یەكەم ئەوەیە هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستبكات و لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشرێت.
– پێشنیارێكی دیكە ئەوەیە خۆی 250 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت و داهاتەكەی رادەستی بەغدا بكات.
– پێشنیاری سێیەمیش ئەوەیە هەرێم نەوتەكەی خۆی بفرۆشێت و بەگوێرەی داهاتەكەی لە پشكی هەرێم لە بودجە ببڕدرێت و پاشماوەی پشكی هەرێم بنێردرێت، بەشێوەیەی مەبدەئی لەسەر پێشنیاری یەكەم رێكەوتون و هەر كە واژۆی لەسەر كرا، لەساڵی داهاتوەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە..