سیناتۆرێكی ئه‌مریكا: حكومه‌تی ئێران ته‌نها چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه
لیندزی گراهام سیناتۆڕی دەستڕۆیشتووی کۆماریخوازانی ئه‌مه‌ریکا وه‌ك کاردانەوە دژی قسەکانی ئەم دواییەی حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران سەبارەت بە ئەمریکا و هاوپەیمانەكانی له ناوچه‌كه رایگه‌یاند : ڕژیمی ئێران تەنیا ڕۆژانێکی کەمی لە پێش ماوه برووخێت.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر سیناتۆر لیندزی گراهام ئاماژەی بە قسەکانی فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کرد
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی : بە پێچەوانەی ئەو قسانەی حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران گووتی، گەورەترین هەڕەشە لەسەر خەڵکی ئێران نە دەوڵەتی ئەمریکایه و نە خەڵکی ئەمریکا، به‌ڵكوو ئەو کەسانە لەسەر ئێران هەڕەشەن كه پێڕەوی له خامنەیی ده‌كه‌ن و نمونەکەشی كه‌سانی وه‌ك حوسێن سهلامین .