رووسیا بۆ نه‌رووخانی ئێران قه‌رز ده‌داته‌ ئه‌و وڵاته‌

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری و خراپی دۆخی دارای هاوڵاتیانی له‌ زۆر به‌ی شاره‌كانی ئێران خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوون، ئێران هانا بۆ رووسیا ده‌بات، بۆ تەواوكردنی ھەندێك لە پرۆژەكانی پێنج ملیار دۆلار قەرز لە رووسیا وەردەگرێت.

رەزا ئەردەكانیان وەزیری وزەی ئێران بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە كە ژمارەیەك پرۆژەی ستراتیژی لەئێران بەنیوەچلی ماونەتەوەو بۆ تەواو كردنی ئەو پرۆژانە قەرز لە رووسیا وەردەگرن.

ئەردەكانیان ئاشكرایكردووە كە لەگەڵ شاندێك سەردانی مۆسكۆ دەكات بۆ ئەوەی داوایان لێبكەن كە بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژانە پێنج ملیار دۆلار قەرزیان پێ بدەن.

Back to top button