سائیرون بۆ محه‌مه حه‌لبوسی ئه‌گه‌ر ده‌ست له كارنه‌كێشیه‌وه به یاسا ده‌ستت پێ ده‌كێشینه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تۆری كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه خۆی له‌و فیتنه‌یه‌ی عێراق به‌دور ده‌گرێت، ئیئتلافی سائیرونی سه‌ربه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان تۆمه‌تبار كرد كه لێپرسینه‌وه له سه‌رۆك وه‌زیران دواده‌خات و رشتنی خوێنی هاوڵاتیانی عیراقیشی خسته ئه‌ستۆی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه.
هاوپه‌یمانی سائیرون له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند له‌باره‌ی دۆخی ئێستای عێراق محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كه‌مته‌رخه‌مه‌و هه‌ره‌شه‌یانكرد “به یاسا ده‌ستت له‌كار پێ ده‌كێشینه‌وه و تۆش وه‌ك عه‌بدولمه‌هدی به‌رپرسیاریت”.
هه‌روه‌ها هاوپه‌یمان سائیرون، راشیگه‌یاندووه حه‌لبوسیی تۆمه‌تباره به‌وه كه پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دواده‌خات هۆشداریشیاندا كه ئه‌گه‌ر حه‌لبوسی به‌مجۆره به‌رده‌وام بێت، به رێكاره یاساییه‌كان له‌سه‌ر كار لای ده‌به‌ن.
سائیرون به‌رپرسیارێتیی رشتنی خوێنی هاوڵاتیانی عیراقیشی خسته ئه‌ستۆی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق ئه‌گه‌ر لێپرسینه‌وه له بكوژانی خۆپیشانده‌ران نه‌كه‌ن.
داواشیانكرد جه‌میل شمه‌ری، به‌رپرسی شانه‌ی ئه‌منیی پارێزگای زیقار به تۆمه‌تی كوشتنی هاوڵاتیان بهێنرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان.