به هۆی بوومه له‌رزه له پایته‌ختی ئه‌لبانیا 41 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له كه‌نارده‌ریایی ئه‌دریاكی ئه‌لبانیای هه‌ژاند رۆژی سێشه‌ممه خانووی خێزانێك رووخا و به‌وهۆیه‌وه حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌یانی ئه‌مڕۆ پێجشه‌ممه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ لانیكه 41كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
میدیاكانی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاندووه بوومه‌له‌رزه‌كه رۆژی سێشه‌ممه روویدا و گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه شه‌ش پۆینت چوار پله‌ی رێكخته‌ر بوو. به‌هۆی بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه و ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ی له دوای بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه روویاندا لانیكه‌م حه‌وت سه‌د و په‌نجا كه‌س برینداربوون. گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كانی دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی یه‌كه‌م، سه‌رووی پێنج پله‌ی رێكخته‌ر بوون.
ده‌سه‌ڵاتداران رایانگه‌یاند دره‌نگانی شه‌وی رابردوو سێ ته‌رمیان له‌ژێر داروپه‌ردوی باڵه‌خانه رووخاوه‌كانی شاری دووریس ده‌رهێناوه‌ته‌وه كه ئه‌و شاره سی و سێ كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای تیرانای پایته‌ختی ئه‌لبانیاوه دووه. ده‌سه‌ڵاتداران راشیانگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی خه‌ڵك له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كان به‌رده‌وام بووه.