كەناڵە ئەمریكیەكە بە فەرمی داوای لێبوردن لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم كرد

کەناڵی الحـرەی ئەمریکی داوای لێبوردنی لە سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی کرد لەمەر بڵاو كردنەوەی هەواڵێك كە رایگەیاندبوو مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڤێلایەكی كریوە”.

لە بەیاننامەی پێگەی ئەم كەناڵەدا هاتووە”لە 19 ی تشرینی دووەم لە ڕاپۆرتێك دا کە گۆڤاری Variety ئەمریکی لە 11 هەمان مانگ بڵاویکردبووە بە هەڵە زانیاری نـا دروستی لە ڕاپۆرتەکەمان دا بڵاوکراوەتەوە و ناوی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە کرێنی موڵك لە ناوچەی “بێفرلی هێڵز” لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا هـاتووە”.

 
هەر چەندە گۆڤاری Variety ناوی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستانی نەهێناوە لە کڕینی موڵك لە ناوچەی بێفرلی هێڵز بەڵام سایتی الحـرە بە هەڵـە ناوی سەرۆکی جكومەتی هەرێمی کوردستانی خستووتە نێو ڕاپۆرتەکەی و ناوی بەڕێزیان هێناوە”.
ماڵپەرەكە دووپات دەكاتەوە  لەوەی داوای لێ بووردن دەکات، بەهۆی ئەم هەڵەیە، ڕاپۆرتی سەبارەی بەو پرسە رەش دەكاتەوە ئەمەش وەك پایەند بوونی خۆیی بە ستانداردی پیشەیی بوونی رۆژنامەگەری”. 
 
سەرچاوە : شەفەق نیـوز
Back to top button