لەباكوری سوریا شەڕ لەنێوان توركیا و رووسیا روویدا

ڕوانگەی سوریا بۆ مافی مرۆڤ دووپاتی کردەوە کە ڕۆژی پێنج شەممە هێزەکانی ڕوسیا لە بنکەی سەربازی شاری عێن عیسای سەر بە پارێزگای ڕەقـە، پێنج جار تۆپـبارانی هێزەکانی تورکیا و میلیشیاکانی کرد و لەلای خۆیانەوە هێزەکانی تورکیا وڵامیـان دانەوە و پێنج تۆپیـان ئاراستەی هێزەکانی ڕوسیـا کرد، لە دەورووبەری بنکەی ڕوسیای سەربازی.
 
ڕوانگەی سوریا ئاشکراشی کرد، کە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە کۆبوونەوەیەك لە نێوان هێزەکانی ڕوسیا و هەسەدە ئەنجام درا و هێزەکانی ڕوسیا دووپاتیان کردەوە کە ئەگەر هێزەکانی تورکیا و میلیشیاکانی نەکشێنەوە، ئەوە تۆپبـاران دەکرێن”.
شایەنی باسە ڕوسیا بەشدارە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پارێزگاری لە ناوچەی جیاکەرەوەی نێوان هێزەکانی تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات”.
 
سەرچاوە : العربیە نێت
Back to top button