فەرمانێكی گرینگ لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

بەژمارەی 1125 نووسراوێكی فەرمی كە تێیدا ئاراستەی وەزارەتی ناوەخۆ كراوە لەلایان سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، داوا كراوە، بەدواداچوون بكرێت بۆ ئەو بەرپرسانەی كە پاسەوانەكانیان بەكار هێناوە بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان”.

بەپێی نووسراوەكە بێت، كە تێیدا هاتووە، كاری پێویست ئەنجام بدرێت بە مەبەستی بەدواداچوون لە دیاردەی بونی ئەو مووچەخۆرانەی كە لە رێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانی هەن كە بەكار دەهێنرێت لەلایان بەرپرسەكانیانەوە وەك باخەوان یان خزمەتكرنی ماڵی بەرپرسان یان پاسەوانی تایبەتی خێزان و مندالەكانیان”.

هەر بە پێی نووسراوەكە كە واژوو د.ئومێد سەباحی عوسمانی لەسەرە تێدا داوا دەكات كە بەدواداچوون بكرێت و چارەسەر بكرێت و لە ئەنجامەكانیش ئاگادار بكرێنەوە،

 

Back to top button