کەشناسی کەش و ھەوای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان لە راپۆرتێک‌دا پێشبینییەکانی ئەمڕۆی کەشوهەوای خستووەتە روو، ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەمڕۆ هه‌ینى 29/11/2019، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان له‌كاته‌كانى به‌یانیی زوودا نمه‌باران به‌شێوه‌ى پچڕ پچڕ ده‌بارێت، پاشان ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت.
ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆڵێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و باران بە رێژەی جیاواز لە ناوچەکان باریوە و هەروەها لە ناحییەکانی حاجی ئۆمەران و کانی ماسی لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بەفر باریووە.