ئێران بۆ جارێکیتر دەروازەی سنووری لە گەڵ عێراق دادەخات

ئەمڕۆ هەینی حکومەتی ئێران دەروازەی سنووری مێهرانی بە سەر عێراق داداخست و دیار نییە تا چ کاتێک ئەو داخستنە بەردەوام دەبێت .
محەممەد نەوزەری یاریدەدەری پارێزگاری ئیلام ی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ کارو باری سیاسی لەمبارەوە گووتی هۆکاری داخستنی سنوورەکە لە بەر کێشەو ئاڵۆزیەکانی ناو عێراقە ، دەنا لە نا و ئێران کێشەیەک نییە .
ئەوە هاوکاتە لە گەڵ ئەوەی ئێران داوای لە هاووڵاتیانی کردووە لە سەردانیکردنی عێراق خۆ ببوێرن .
لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ئەوە دووەم جار ە ئێران خالە سنووریەکانی بە سەر عێراقدا دادەخات .