ئایەتوڵلاعەلی سیستانی هۆشداری دەدات

 

ئەحمەد سافی نوێنەری مەرجەعییەتی باڵای شێعەکانی عێراق لە وتاری هەینی ئەمڕۆ هۆشداریەکەی عەلی سیستانی دەخوێنێتەوە کە لەوێدا ئاماژە بە پیلانگێڕی کراوە بۆ بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی عێراق .

 

لەو وتارەدا داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات هەرچی زووتر بە خۆیاندا بچنەوە و ڕێگری بکەن لە ئاڵۆزی و بشێوی زیاتر .

 

لە درێژەی وتارەکە بە ئەرکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی دەزانێت پارێزگاری لە خوێنی ڕژاوی لاوانی عێراق بکەن ، لە پەسەند کردنی یاسای هەڵبژاردنەکان پەلە بکەن بۆ ئەوەی بە پاک و بێ غەل و غەش بەرێوە بچێت .

 

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە داوە ، دوژمنان ئامانجیانە شەڕێکی ناوخۆیی بەردەوام لە عێرقدا لە ئارادابێت ، تا گەرانەوەی وڵات بۆ دیکتاتۆریەکی نوێ

Back to top button