وەزیری بەرگری ئیسرائیل : دەبێت هێرشی زیاتر بکرێتە سەر هێزەکانی ئێران

 

نافتالی بێنت ، وەزیری کاتی بەرگری ئیسرائیل ، رۆژی هەینی لە وتووێژێکدا لە گەڵ رۆژنامەی ” ئیسرائیل یۆوم ”  دەڵێت ئیستا کاتی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئێرانە لە سووریا .

 

نافتالی پەی وایە لە ئێستادا کە جۆرێک شۆڕش و سەرهەڵدان لە ناو ئێراندا لە ئارادایە و ئابووری ئێران داڕماوە کاتی هێرشکردنە بۆ سەر ئەو هێزانەی  ئێران کە لە سووریادا جێگرن .

 

هەربۆیەش ڕوو لە سوپای ئیسرائیل دەڵێت ئەگەر دەیانەوێت ئێران لە سووریا و وڵاتانی ناوچە تێک بشکێنن و ڕێگری لە پەرە پێدانی ئایدۆلۆژیایی ئەو دەسەڵاتە بکەن ، ئێستا کاتی هێرشێکی بەرفراوانە .

Back to top button