تالیبان ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دەربڕی

لە دوای سەردانی سەرۆک ترەمپ بۆ ئەفغانستان ، تالیبان بڕیار دەدات گەڕی دانووستانەکانی ئاشتی لە گەڵ ئەمریکا دەست پێبکاتەوە .

 

دۆناڵد ترەمپ لە کاتی سەردانی کردنی بۆ کابول کە هاوکات بوو لە گەڵ جەژنی سوپاسگوزاری گووتی تالیبان بە نیازە ڕێکەوتنێک واژوو بکات و لەگەڵیان کۆدەبێتەوە .

 

ترەمپ لە بارەی ئەو ڕێکەوتنەوە گووتی تالیبان دەیانەوێت شەڕ بوستێت ، بەڵام پێشتر ئەوەیان نەدەویست .

 

هاوکات زەبیخوڵلا موجاهیدینی وتەبێژی تالیبان دەڵێت ئێمە ئامادەیین بۆ دەستپێکردنەوەی گەڕی دانووستانەکان .

Back to top button