نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

خواكوڕك

پاش ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت دابەزی بۆ 50 دۆلار، ئەمرۆ 15ی 12ی 2016 بە 53 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە هاوکات نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمەریکى ٥٠ دۆلار و ٩٧ سەنتە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 14ی 12ی 2016، له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌رێژه‌ی‌ 3% دابه‌زینی تۆماركرد. ئه‌مه‌ش دوای‌ بڕیارێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ یه‌ده‌گی‌ ئه‌مریكا دێت سه‌باره‌ت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ سوود.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ رابردوو بەرهەمهێنەرانی نەوت لە رێكخراوی ئۆپیك‌و وڵاتانی دەرەوەی ئۆپیك كە 11 وڵاتن بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2001ەوە رێكەوتن بەهاوبەشی بەرهەمهێنانی نەوت سنوردار بكەن ئەوەش بۆ كەمكردنەوە و نەهێشتنی كەڵەكەبوونی نەوتی خاو.

Back to top button