مالپەڕێکی ئەمریکی داوای لێبوردن لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکات

 

دوای ئەوەی سایتێکی ئەمریکی بابەتێکی لەسەر کڕینی دوو ڤێللا لە ئەمریکا لەلایەن مەسرور بارزانی بڵاوکردبوویەوەو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی مالپەڕەکەی دایەوەو ڕایگەیاند لە ڕێگای دادگا سکاڵا لەسەر ئەو مالپەڕە تۆماردەکات، دوای ڕاگەیێندراوەکەی حکومەت، مالپەڕەکە داوای لێبوردن دەکات.

سایتی کەناڵی ( الحرة)ی ئەمەریکی کە لە لایەن کۆنگرێسەوە پشتیوانیی دەکرێت لە روونکردنەوەکەیدا نووسیویەتی ” ئێمە داوای لێبوردن لە بەرامبەر ئەو هەڵەیە  دەکەین و راپۆرتەکەش لە سایتەکەمان لادەدەین.

Back to top button