داعش هێڕشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە

دوای ئەوەی چەند جارێک لەسنورەی پارێزگای دیالە داعش هێڕشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، لە ئێستاشدا بە بەردەوامی جمو جۆلیان هەیە، کاتژمێر ۹ـی ئەمشەو داعش لە شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە قەزای کفری دوای ئەوەی سێ گولـلە هاوەنیان ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کرد، بە قەناس تەقەیان بە قەناس کردووە.

بە پێی زانیاریەکانی خواکوڕک بەهۆی هێڕشەکەی داعش رائید سمکۆ عەلی بەڕێوەبەری ئاسایشی گولەجۆ و چوار کارمەندی دیکەی ئاسایش بریندار بوونە.

کوڵەجۆ شارۆچکەیەکە سەر بە قەزای کفرییە، لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی ئاوبارە، لە باشوور لەگەڵ گوندی کەنەسۆر، لە رۆژھەڵات لەگەڵ گوندی دەکەی عەبدولقادر و لە رۆژئاواش لەگەڵ گوندی سیتەپان.

Back to top button