لە بەریتانیا کارمەندان بۆ خۆدزینەوە لە کاركردن خۆیان نەخۆشدەخەن

توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانی دەریخستووە زۆربەی کارمەندانی بەریتانی بۆ خۆدزینەوە لە کارەکانیان خۆیان نەخۆشدەخەن.

توێژینەوەکە لەلایەن کۆمپانیای (کۆم ریس) ئەنجامدراوە و نزیکەی %40ی کارمەندان لەو وڵاتە کاتێک پێویستیان بە پشوو دەبێت، خۆیان نەخۆشدەکەن.

دوای شرۆڤەکردنی داتای بەشداربووان دەرکەوتووە، بەشێکی کارمەندان پەنادەبەنە بەر درۆکردن و هیچ لارییەکیشیان نییە لەوەی ستایش بکرێن لەسەر کارێک کە کەسانی دیکە ئەنجامیدەدەن.

بەگوێرەی توێژینەوەکە رێژەیی درۆکردن لەنێو فەرمانبەرانی تەمەن بچووک تاکو دێت زیاتردەبێتەوە و ئەوپەڕی ئامادەباشی ئەوەشیان تێدایە بەرگری لە هاوپیشەکانیان بکەن، بۆیه‌ ئامارەکان لە بەریتانیا، ساڵانە هەر کارمەندێك بۆی هەیە چوار رۆژ پشووی نەخۆشی وەربگرێت.

لە ساڵی 2018دا زۆربەی ئەو بیانویانەی بۆ خۆدزینەوە لە کار هێنراوەتەوە بریتین لە، هەڵامەت و ئازاری ئێسک و ماسوولکەکان.

Back to top button