داعش بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کوڵەجۆ و دوو کارمەندی ئاسایشی شەهید کرد

لە ئەنجامی هێرشێکی داعش بۆ سەر ناحیەی کۆڵەجۆی سەر بە ئیدارەی گەرمیان موقەدەم سمکۆ عەلی بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەکە شەهید بوو.

شەوی رابردووو دوای ئەوەی داعش بە گولە هاوەن هێرشیکردووەتە سەر ناحیەی کوڵەجۆ، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەکە چووەتە شوێنی رووداوەکە و تەقینەوەیەك روویدا و لە ئەنجامدا بەرێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ سێ كارمەندی ئاسایش بریندار بوون و بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە گوێزرانەوە بۆ شاری سلێمانی.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، لە ئەنجامی هێرشیکی داعشدا موقەدەم سمکۆ عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی كوڵەجۆ و دوو كارمەندی دیكەی ئاسایش کە ناویان جومعە عەبد و مەحموود جومعەیە، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی داعش شەهید بوون و پێنج کارمەندی دیکە و ژنێک و دوو منداڵیش بریندار بوون.

 

Back to top button