هەڵوێستی حکوومەتی هەرێم لەبارەی گفتوگۆ دوای دەست لەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی ئاشکرا کرا
گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لە گفتوگۆکانی قۆناغی دوای دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی کرد و جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان مەبەستیەتی لەگەڵ عێراق ڕێکبکەوێت.
جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکەمین لێدوانی لەبارەی گفتوگۆکانی دوای دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی دا و سەرەتا باسی لە پرسی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق کرد و ڕای گەیاند: ”حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێیوایە کە هیچ کات دەستوورێکی باشتر لەم دەستوورەی ئێستا هەیە، نانووسرێتەوە.
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداش گووتی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و رێككه‌وتنه له‌سه‌ر پرسه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق رێكبكه‌وین.
عادل جەختیشی کردەوە: ئێمە لەسەر هەڵوێستی خۆمانین و هەڵوێستمان نەگۆڕە کە مەبەستمانە لەگەڵ حکوومەتی عێراق ڕێککەوین بۆ زامنکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان بەپێی دەستووری عێراق.