حكومه‌تی عێراق به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌لی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ركرد

 

دوای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌ ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی كردوه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كدا بڕیاریدا به‌ ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك گه‌وره‌ به‌رپرسی عێراقی به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌لی.

 سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژ به‌ناوی ئۆفیسی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ بڕیار درا به‌ ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك گه‌وره‌به‌رپرسی عێراقی به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌لی هاوكات، ژوورێكی هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن دروستكراوه‌ بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی.

گوته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ دوای بڕیاره‌كه‌ دادگاكه‌ فه‌رمانی به‌ ده‌سته‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م دادگاكانی عێراق كردووه‌، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاره‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ربكات كه‌ سه‌لمینرا ده‌ستیان له‌ گه‌نده‌ڵیدا هه‌یه‌”.

هه‌روه‌ها ده‌شلێت  له‌ نێو فه‌رمانه‌كانی ده‌ستگیركردن وه‌زیر و پارێزگار و په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بوونیان هه‌یه‌، كاركردنیش به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا فه‌رمانی دیكه‌ دژی به‌رپرسان ده‌ربكرێت”.

 

Back to top button