عیزەت شابەندەر دەنگۆی کاندیدکردنی لە شوێنی عادل عەبدولمەهدی ره‌تدەکاتەوە

 

سیاسەتوانی عێراق عیزەت شابەندەر ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە کاندید کردنی دەکەن بۆ شوێنگرتنەوەی سەرۆك وەزیران عادل عەبدولمەهدی و لە تویتێکی خۆی دا لە سایتی توێتەر گوتی هەندی لە سایتە کۆمەڵایەتیەکان کە ئاکاونتیان بەناوی من داناوە ئەو هەواڵەیان بڵاوکردووتەوە

هەروەها گوتی لە کاتێك دا کە مـن بەهەموو شێوەیەك ئەم هەواڵانە ڕەتدەکەمەوە دووپاتی دەکەمەوە کە دەست لە کار کێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی کۆتایی بەم قەیرانە ناهێنیت بەڵکو درێژەی پێ دەدات بەتایبەتی کە دووبارە تۆپەکەیان خستە گۆڕەپانی گەندەڵکاران

سەرچاوە : بغداد الیوم

Back to top button