محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : هەموو سەركردەی حزبەكان لەگەڵ مانەوەی بارزانین لەسەرۆكایەتی هەرێم
خواكوڕك
لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ رۆژنامەیەكی نزیك لە دەزگای زانیاری محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سكرتێرى حزبی سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پارتی یه‌كه‌م حزبه كه ده‌بێت كار له‌سه‌ر پێشنیاره‌كانى مه‌سعود بارزانى بكات و ده‌شڵێت: ״به‌رپرسى زۆرێك له حزبه‌كانم بینیوه، هه‌موویان پێیان باشه كاك مه‌سعود له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام كه‌سیان نایانه‌وێت به ئاشكرا له ترسى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان ئه‌و قسه‌یە بكه‌ن״.
محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له دیمانەیەكی لەگەڵ رۆژنامەی ئاژانسی نزیك لە دەزگای زانیاری یەكێتی باس له شێوازى حوكمڕانى ده‌كات له هه‌رێم و پێی وایه نه گۆڕان ده‌توانێت ده‌وڵه‌تدارى بكات و نه یه‌كێتییش ده‌توانێت ببێته ئۆپۆزسیۆن و ده‌شڵێت: ״ئه‌گه‌ر یه‌كێتى و پارتى بگه‌نه نه‌تیجه پێویستیان به هیچ حزبێك نییه، به‌ڵام ئه‌و دوو حزبه ڕێك نین״.
هەورەها محه‌مه‌دی حاجى مەحمود دەشلێت جارى پێشووش له كۆبوونه‌وه‌ى حزبه‌كان هه‌مان ناوه‌ڕۆكى ئه‌و په‌یامه‌ى ته‌رح كرد، به‌ڵام ئه‌و كاته حزبه‌كان به ده‌مییه‌وه نه‌چوون، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا یه‌كێتیى و یه‌كگرتوو داوایان كرد لیژنه‌ى بۆ درووست بكرێت و دوا بخرێت، هه‌ر عه‌ینى ئه‌و په‌یامه‌ى ئێستا بوو، ڕه‌نگه ئه‌و كاته حزبه‌كان ویستبێتیان به‌زۆر ئه‌وه‌ى ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن، به‌ڵام ده‌ركه‌وت بۆیان ناكرێت، ئێستا ده‌یانه‌وێت به گفتوگۆ بیكه‌ن، هیچ گۆشارێكیشى له‌سه‌ر نه‌بووه.
حاجى مەحمود ئەوەشی بە رۆژنامەكە راگەیاندووە، به ڕاى من ئه‌گه‌ر یه‌كێتیى و پارتى بگه‌نه نه‌تیجه پێویستیان به هیچ حزبێك نییه، به‌ڵام ئه‌و دوو حزبه ڕێك نین، گرنگه له كۆبوونه‌وە و ئیتیفاقییه‌كاندا هه‌موو حزبه‌كان به‌شدار بن به‌ڵام شه‌رت نییه هه‌موویان به‌شداری حكوومه‌ت بن. دەشلێت ئێمه به ته‌ماى پۆست نین، ده‌مانەوێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بن، حزبه‌كان له‌سه‌ر مدیر عامێ شه‌ڕیانه، ئه‌وه له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم ڕه‌نگه هه‌ر خۆیان بده‌ن به كوشت، مانگى نۆ ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، 11 مانگمان ماوه بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌بێت به سه‌رۆكى هه‌رێم چى پێ ده‌كرێت؟ ده‌توانێت ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات كه هه‌یه؟ بۆیه پێم باشه حكوومەت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، په‌رله‌مان گۆڕانكاریى تێدا بكرێت، كاك مه‌سعودیش بمێنێته‌وه تا هه‌ڵبژاردن، له ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا به‌رپرسى زۆرێك له حزبه‌كانم بینیوه، هه‌مویان پێیان باشه كاك مسعود له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام كه‌سیان نایانه‌وێت به ئاشكرا له ترسى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان ئه‌و قسه‌یە بكه‌ن.
لەدویانی وەڵامی پرسیاری ئەو رۆژنامەیە دا كاكە حمە دەلێت ئه‌و ناڵێت سه‌رۆكى په‌رله‌مان له گۆڕان وه‌ربگیرێته‌وه، په‌رله‌مان له باتى ئه‌وه‌ى یاسا ده‌ربكات بووه به سه‌رچاوه‌ى كێشه، ئه‌م سه‌رۆكایه‌تییه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، ئینجا میلله‌تێك پیرۆزتره یان كه‌سێك، با گۆڕانكاریى تێدا بكرێت خۆ كێشه نابێت دەشلێت ئه‌گه‌ر له به‌ره‌ى پارتیدا بووینایه ئێسا چوار-پێنج وه‌زاره‌تمان له حكوومه‌ت ده‌بوو، بۆ ئێمه له پارتى نزیك بین و ئه‌وان نزیك نه‌بن، ماوه‌ى 27 ساڵه حكوومه‌تى هه‌رێم هه‌یه، ڕۆژێك دوژمنى ئه‌م حكوومه‌ته نه‌بووین، زۆر جاریش تێیدا نه‌بووین، ناشمانه‌وێت موعاره‌زه بین دژى حكوومه‌تێك خوێنمان بۆ داوه، به‌ڵام قسه‌ى خۆشمان هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، هه‌موو حزبه‌كان بیره‌نه‌وت و مه‌سفا و كارگه‌ى چیمه‌نتۆیان هه‌یه، ئێمه خاوه‌نى هیچ پڕۆژه‌یه‌ك نین.