سه‌دام حوسێن كوڕێكی دیكه‌ی به‌ ناوی عه‌لی هه‌یه‌، ئێستا بووه‌ته‌ جێی سه‌رنجی میدیا عه‌ره‌بیه‌كان

 

لە ڕاپۆرتێکی سایتی MSN هاتووە کە سەدام حسێن کوڕێکی دیکەی هەیە جگە لە عودەی و قوسەی ئەوانەی کوژران لەسەر دەستی هێزە ئەمریکیەکان لە کاتی ڕوخانی ڕژێمی بەعس و بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە سێیەمین کوڕی ناوی عەلی سەدام حسێن ە و ئێستا لەگەڵ دایکی کە هاوسەری دووەمی سەدام بوو لە کەنەدا ژیان بەسەر دەبەن و هیچ وێنەیەکی بڵاونەکراوەتەوە و شایەنی باسە بەریتانیا پێشنیاری مێوانداری خانەوادەی سەدام حسێن ی کرد بە مەرجێك هیچ چالاکیەکی سیاسی یاخود چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی ئەنجام نەدەن بەڵام خانەوادەی سەدام مێوانداریەکەیان ڕەتکردەوە

هاوسەر و کەچانی سەدام لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس و هەڵاتنیان دابەش بوینە لە نێوان ئوردەن و قەتەر بەڵام بە گوتەی ئەوان هەمیشە تووشی بێزارکردن دەبنەوە بە هۆی ڕێوشوێنە ئەمنیەکانی ئەو وڵاتانە و هەندێ جار بۆیان نیە بچنە دەرەوە و لەلایەکی دیکەوە لە ڕاپۆرتێکی سایتی عەرەبی پۆست هاتووە کە سعودیە هەوڵی دامەزراندنی بەرەیەکی سونی دەدات بە سەرۆکایەتی ڕەغەد سەدام حسێن کە لە ئوردەن نیشتەجێیە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی شیعە هاوبیرەکانی ئێـــران

سەرچاوە : المراسل

Back to top button