بەریتانیا هێرشەکەی سەرکۆنسولخانەی ئێران لە نەجەف مەحکوم دەکات

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هێرشی سەر کۆنسولخانەی ئێران و سوتاندنی لە لایەن خۆپیشاندەرانی عێراقەوە مەحکوم دەکات.
راب مەک ئایر ، نوێنەری بەریتانیا لە تاران ، رۆژی شەممە لە تویتێکدا هەڵوێستی وڵاتەکەی لە هەمبەر سووتاندنی کۆنسولخانەی ئێران لە شاری نەجەفی عێراق ئاشکرا دەکات و بە توندی مەحکومی دەکات .
هاوکات ماک ئایر لەوتویتەدا قسەکانی دوومینیک راب ، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ی بڵاو کردۆتەوە کە کاردانەوەی توندی هێزە ئەمنیەکانی دەرحەق بە خۆپیشاندەرانی عێراقی لە شاری نەجەفیش مەحکوم کردووە .