چامپیۆنس پێكهاته‌یه‌كی سه‌یری بۆ قۆناغی 16 بڵاوكرده‌وه‌

خواكوڕك

دوای هه‌ڵبژاردنی خشته‌ی یاریه‌كانی قۆناخی 16 خولی ئه‌وروپی دوێنێ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا پێكهاته‌ی نموونه‌یی كۆمه‌ڵه‌كانی ئاشكراكرد و تیایدا سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا راكێشا.

له‌ پێكهاته‌ نموونه‌ییه‌كه‌ هاتووه‌، (گۆڵپارێز: یان ئۆبڵاگ، هێڵی به‌رگری: گۆرگیسین (كۆبنهاگن) ئه‌سكۆدێرۆ (سیڤیلیا) ئۆگۆستینسن (كۆپنهاگن)، هێڵی ناوه‌ڕاست: ریاز مه‌حره‌ز (لیسته‌ر ستی) مه‌سعود ئۆزێل (ئاڕسناڵ) سێلڤا (پۆرتۆ) كواریزما (بێشكتاش) هوێڵی هێرشبردن: لیۆنێل میسی (بارسێلۆنا) كاڤانی (پاریس سانجێرمان) مارتینێز (ناپۆلی)

ئه‌وه‌ی بۆته‌ جێگه‌ی سه‌رنج به‌لای هه‌وادارانی تۆپی پێوه‌، نه‌بوونی هیچ یاریزانێكی یانه‌كانی ریال مه‌درید و بایرن میونشن و یۆڤێنتوسه‌ له‌ پێكهاته‌كه‌دا، له‌كاتێكدا دوو یاریزانی یانه‌ی كۆپنهاگنی دانیماركی له‌خۆگرتووه‌.

Back to top button