سەندیکای پزیشکانی کوردستان : لەمەودوا هیچ پزشکێک بۆی نییە دوو نەخۆش پێکەوە ببینێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/11/webste-qalb-wena-174.jpg)
لە ڕاگەیەندراوێکدا سەندیکای پزشکانی کوردستان داوا لە پزشکانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆیان هەیە یەک نەخۆش ببین لە دوای ڕایی کردنی ئەو نەخۆشە جا نەخۆشێکی تر دەتوانێت بێتە ژووی پزیشک .
لە نامەکەی سەندیکای پزیشکاندا ڕاشکاوانە ئاماژە بەوە دەکات هەر پزیشکێک سەرپێچی بکات نۆرینگەکەی لێ دادەخەن .
لەمبارەوە دوکتور عیماد موحسین ڕەسوڵ ، جێگری سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشكانی کوردستان رایگەیاندووە ئەم یاسایە بۆپاراستنی نهێنی و مافی نەخۆشە و یاسایەکی جیهانییە ، بۆیە هەر پزیشکێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت .
دەقی ئاگادارییەکەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان