تا ئێستا ١٧ هەزارو ٥٠٠ ئاوارە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە .

 

نوێترین ئامار لە لایەن بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لە هاتنی ٩٠ ئاوارەی تر دەکات بۆ هەرێمی کوردستان .

 

هۆشەنگ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە لێدوانێکدا بۆڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات  ئاوارەکان تا ئێستاش لە  رۆژئاوای کوردستانەوە روو لە  باشووری کوردستان دەکەن و ڕێژەکەیان تا ئێستا ئێستا گەیشتۆتە  17 هەزار و 517 کەس

 

هۆشەنگ محەممەد لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت ئەوانەی دێنە هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ژیانی خۆیانە و زۆرتر ژن و منداڵیشیان لە گەڵ دایە .

Back to top button