لە دوای نامەی دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ، خۆپیشاندانەکان هەروا بەردەوامن

 

هەواڵەکان لە عێراقەوە باس لەوە دەکەن سەرەڕای  ئاراستە کردنی نامەی دەست لە کار کێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دووای دوومانگ خۆپیشاندان ، تا ئیستاش ناڕازیانی عێراقی لە خۆپیشاندان بەردەوامن .

 

ئاژانسی رۆیتەرز رۆژی شەممە دەنووسێت ، ئالۆزی و خۆپیشاندانەکان تا ئێستاش لە شاری ( ناسریە ) بەردەوامە و تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە دەیان کەسی تر بە دەستی هێزە ئەمنیەکانی عێراق کوژراون .

 

خۆپیشاندەران بە ئاگرتێبەردانی تایەی ئۆتۆمبێل ناوەندێکی پۆلیسیان خستۆتە گەمارۆی خۆیانەوە .

 

 

دەربڕینی ناڕەزایەتیەکان لە عێراق لە یەکەم رۆژەکانی مانگی ٩ دەستی پێکردووەو تا ئێستا لانیکەم ٤٠٨ خۆپیشاندەر بوونەتە قوربانی .

 

عادل عەبدولمەهدی لە دوای دوومانگ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان ، رۆژی هەینی نامەی دەست لە کار کێشانەوەی خۆئی ئاراستەی پەرلەمان کرد .

 

Back to top button