پرۆژەی ” تاناب ” هەناردەی گاز بۆ ئەورووپا لە تورکیاوە دەستی پێکرد

 

 

تێکەڵکردنەوەی هێڵی بۆرییەکانی گازی سروشتی تورکیا و ئازەربایجان و بەرێکردن بۆ ئەورووپا لە شارۆچکەی ” ئیسپالا ” لە ئەدیرنە دەستی بە کارەکانی کرد “.

 

ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا و بە ئامادەبوونی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و ئیلهام عەلیێڤی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ، مەراسیمی هەناردە کردنی گازی سروشتی بۆ ئەورووپا دەستی پێکرد و بە شێوەی هاوبەش ، ئازەربایجان و تورکیا گاز بە ئەورووپا دەفرۆشن .

 

 

پرۆژەی هێڵی بۆرییە گازیەکانی سروشتی ئانادۆڵ ، بە ” تاناب ” ناوی دەرکردووە ، لە ئازەربایجانەوە دەچێتە تورکیا و لەوێڕا ڕەوانەی ئەورووپا دەکرێت .

Back to top button