یەكێتی لە بەستنی كۆنگرە شكەستی هێنا
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە یەكێتی نیشتمانی، وابریار بوو 7/12/2019 كۆنگرەی یەكێتی ببەسترێت بەڵام لە ئێستادا دۆخی بەستنی كۆنگرەی یەكێتی بەشێوەیەكە، كە نەكردنی بۆتە بابەتی جدی ناو یەكێتی”.
سەرچاوە جیاوازەكانی ناو یەكێتی ئەوەیان ئاشكرا كردووە، كە كۆنگرە یەكێتی سەرەتا لە رێگای تەوافقی نێو باڵە جیاوازەكانی ناو یەكێتی بریاری لێدرا، بەڵام لە ئێستادا باڵە جیاوازەكانی ناو یەكێتی ترسیان لە ئەگەری جێبەجێ نەكردنی تەوافقەكە هەیە، بۆیە بە مەترسی دەزانن كۆنگرەی یەكێتی بكرێت، سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، لەنێوان باڵی كۆسرەت رەسول و باڵی بنەماڵەی تاڵەبانی ناكۆكی هەیە لەسەر پۆستەكان و باڵەكانی تریش ترسیان لە باڵی بنەماڵەی تاڵەبانی و كۆسرەت رەسوڵ هەیە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان بافل تاڵەبانی و لاهور جەنگی خۆیان بۆ جێگر و سەرۆكی یەكێتی ئامادە كردووە، لەبەرامبەریشدا شاڵاوی كۆسرەت رەسوڵ و باڵەكانی تریش خۆیان بۆ پۆستی جێگر سەرۆكی یەكێتی ئامادە كردووە، لەبەرامبەر دا باس لە بوونی كاندید كردنی كۆسرەت رەسول و بەرهەم ساڵح و لاهور جەنگی دەكرێت بۆ پۆستی سەرۆكی یەكێتی”.
بەڵام سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە یەكێتی ناتوانێت لە 7/12/2019 دا كۆنگرە ببەستێت چۆنكە لە ئێستادا یەكێتی لەبەردەم مەترسی بەستنی كۆنگرە دایە، بۆیە چاودێران و شارەزایانی ناو یەكێتی بە بەرپرسانی یەكێتیان راگەیاندووە، كە نەكردنی كۆنگرە باشترە لە كردنی كۆنگرە، چونكە لە ئێستادا مەترسی گەورە لەسەر یەكێتی هەیە لەئەگەری كردنی كۆنگرەی یەكێتی”.
سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، كە كۆنگرەی یەكێتی ناكرێت، چونكە كۆنگرەی یەكێتی بەم هەموو كێشەیە لەئەگەری تەوافق نەكردن لەناو باڵەكاندا شەقبوون لەناو یەكێتی دروست دەكات ئەم شەق بوونەش تەنها وەك چەند ئەندامێكی سەركردایەتی و مەكتەب سیاسی نابێت، بەڵكو لەناو ئاسایش و دەزگای ئەمنی و پێشمەرگەی یەكێتیش ئەم شەق بوونە روودەدات بۆیە مەترسیدارە كردنی كۆنگرە لەم كاتەدا”.