چۆن دەزانیت لەشت پێویستی بە ئاوە

خواردنەوەی ئاو یەكێكە لە بەسوودترین خواردنەوەكان بۆ لەشی مرۆڤ، سوود بو ھەموو ئەندامەكانی لەش ھەیە، پزیشكان ھەمیشە رێنمای دەدەن بۆ تەندروستییەكی باشتر رۆژانە 8 پەرداخ ئاو بخورێتەوە.

بەشێكی زۆر لە مرۆڤەكان بە رادەی پێویست ئاو ناخۆنەوە و ئەوەش زیان بە تەندروستییان دەگەیەنێت، چەند نیشانەیەك لە لەشی مرۆڤدا دەردەكەوێت كە ئاماژەن بۆ نەخواردنەوەی ئاو بە بڕی پێویست، لەكاتی ھەست كردن بەو نیشانانە دەبێت زیاتر گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدرێت، لەو نیشانانەش.

لاوازی تەركیز، كاتێك مرۆڤ بە رێژەیەكی كەم ئاو دەخوات دەبێتە ھۆی ئەوەی خانەكانی مێشك چالاك نەبێت، ئەمەش دەبێتە ھۆی لاوازی تەركیزكردن.

وشكبوونەوەی پێست و لێو، ھەروەھا قڵیشاندنی پێستی دەست.

سەرئێشە و سەرسوڕان، لە زۆربەی كاتەكاندا.

دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ناو دەم، كۆبوونەوەی بەكرتریا لە ناو دەم.

Back to top button