گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌ی تۆپی پێی به‌رازیل ئاشكرا بوو

ریکاردۆ تێیکسیەرا سەرۆکی پێشووی یەکێتی تۆپی پێ برازیل بە تۆمەتی گەندەڵی بەدوورخستنەوەی هەتاهەتایی لە چالاکیەکانی سەر بە فیفا سزا دەدرێت.

دوای ئەوەی پێش چوار ساڵ دەسەڵاتی ئەمریکای فیدراڵ چەند بەڵگەیەکی لەسەر گەندەڵیەکانی سەرۆکی پێشووی فێدراسیۆنی تۆپی پێ برازیل ئاشکرا کرد و دەرکەوت کە تێیکسیەرا چەندان ملیۆن دۆلاری وەکو بەرتیل وەرگرتووە.

دوێنی هەینی فیفا  بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە داوا دەکات کە ناوبراو بۆ هەتاهەتایه‌ لە تەواوی چالاکیەکان سڕ بکرێت و داوای قەرەبووی دارایشی لێ دەکەن.

پێشتر فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیهانی چەندین بەڵگەی بڵاوکردووەتەوە کە سەرۆکی پێشووی تۆپی پێ برازیل لە نێوان ساڵانی 2006 تاوەکو 2012 لە پێناو گواستنەوەی مافی یارییەکانی و بازرگانی کردنی نایاسایی بە ملیۆنان دۆلار بەرتیلی وەرگرتووە و بۆیەش ئەوان وەکو قەرەبوو داوای یەک ملیۆن فرانکی سویسڕی و سڕ کردنی هەتاهەتایی لە چالاکیەکانیان دەکەن.

Back to top button