ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی تاووتوێ ده‌كات
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران کۆببێتەوە، هەر ئەمڕۆش نامەی دەست لەکارکێشانەوەکە گەیشتووەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان.
ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه رۆژی هه‌ینی 29ی تشرینی دووه‌می 2019، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، ده‌ستله‌كار ده‌كێشێته‌وه و نامه‌كه‌ی ده‌نێرێته په‌رله‌مان، هاوكات دوێنێش داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی قبووڵ بكرێت و به زووترین كات و به گوێره‌ی رێوشوێنه ده‌ستوورییه‌كان متمانه به حكومه‌تێكی نوێ بدات.