ئەحمەدی حاجی رەشید: هەموو كورد دەكەمە قوربانی مووچەكەم لە بەغدا
دوا بەدوای لێدوانەكانی دژ بە هەرێمی كوردشتان نارەزایەتیەكانی ناو كۆمەڵی ئیسلامی لەبەرامبەر ئەحمەدی حاجی رەشید پەرە دەسێنێت و لەو بارەیەوە كۆمەڵی ئیسلامی بە فەرمی داوای لێكردووە، كە لێدوانەكانی لەدژی هەرێمی كوردستان بوەستێنێت و لەبەرامبەردا دژایەتی پارتی و یەكێتی بكات بەڵام دژی مووچە و بودجەی كوردستان لێدوان نەدات”.
ئەحمەدی حاجی رەشید رایگەیاندووە، ئێمە ئۆپزسیۆنین دژایەتی خواستی حكومەت دەكەین لە ئامانجەكانی بۆیە ناكرێت ئێمە بێدەنگ لێی دانیشین و بریارمان لە هەولێر بۆ بێت، ئەمەش لەكاتێكدا بوو كە كۆمەڵی ئیسلامی داوایی كردووە لێدوانەكانی دژی هەرێم بوەستێنێت”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆمەڵی ئیسلامی ئاشكرای دەكات ئەحمەدی حاجی رەشید كەسایەتیەكی لاوازی هەیە، چاو برسیترین مرۆڤە بۆ پۆست و پارە، بۆیە زۆر ئەستەمە بچێتە ژێر باڵی داواكاریەكانی كۆمەڵی ئیسلامی، چونكە دژایەتی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا لە بەغدا گەورەترین ئیمتیازی هەیە”.
هەر بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەكە، كە لەبارەی ئەحمەدی حاجی رەشید خستوویتە روو، دەلێت ساڵی 2017 لە دانیشتنێك لەگەڵ ئەحمەدی حاجی رەشید لەبارەی گەندەڵی و كابینەی هەشتەمی حكومەت گفتوگۆیەك هاتە گۆڕێ لەو بارەیەوە ئەحمەدی حاجی رەشید گوتی، پارە بۆ كورد هەموو شتە، پارەت هەبێت دەبیتە ئاغا بۆیە ئامانجی هەموو كورد تەنها پارەیە بەخۆشمەوە، گوتیشی هەموو كورد دەكەمە قوربانی مووچەكەم لەبەغدا لەژێر هیچ بریارێكدا ئامادە نیم بایكۆتی پرۆسەی سیاسی بكەم لە بەغدا”.
سەرچاوەكە گوتیشی لەو كاتەدا باس لە بایكۆتی پرۆسەی سیاسی عێراق بوو، چونكە دوای 16ی ئۆكتۆبەر بوو گفتوگۆی ئەوە لە ئارادا بوو كە كورد وەك وەڵامێك بایكۆتی پرۆسەی سیاسی عێراق بكات لەبەرامبەر ئەوەی لە كەركووك روویدا”.