وەزارەتی کارەبا بڕیاریدا سەبارەت بە بڕینی کارەبای بەردەوام
وەزارەتی کارەبا بڕیاریدا بە بڕینی کارەبای بەردەوام لەو دامودەزگایانەی کارەبای بەردەوامیان هەیە تەنها هی چەند شوێنێک نابڕدرێت.
وەزارەتی كارەبا لە روونكردنەوەیەك بڵاویکردەوە “لەبەر بەرژەوەندی گشتی و دابەشکردنی وزەی کارەبا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هاوڵاتیاندا وەزارەتی کارەبا بەفەرمانی وەزاری ژمارە 341 لەرێکەوتی 28/11/2019 بڕیاری دا بە بڕینی کارەبای بەردەوام چەند شوێنێک”.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، تەنیا کارەبای بەردەوام دەدرێت بە “نەخۆشخانە حکومییەکان و پرۆژەکانی ئاو و فرۆکەخانەکان و بانکی ناوەندی هەرێم و فەرمانگەی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی و گرتووخانەکان و کۆمەڵگەی خاڵە سنوورییەکان”.
لە نوسراوەکەشدا هاتووە، بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەکان و بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبا بەرپرس دەبن لە هەبوونی هەر کارەبایەکی بەردەوام و ئەو شوێنانەی ناویان لە فەرمانە وەزارییەکەدا نەهاتووە دەبێت بەزووترین کات کارەبای بەردەوامیان ببڕدرێن.