شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هەوڵێك بۆ دواخستنی کۆنگرەی حزبەکەی ئاشکرا دەکات هۆشداری توندیدەدات

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هۆشداری لە ئەگەری دواخستنی كۆنگرەی یەكێتی دەدات و دەڵێت،”هیچ لایه‌نێك‌ به‌ رێگریكردن له‌ به‌ستنی كۆنگره‌ خۆی توشی رق و غه‌زه‌بی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی نه‌كات و به‌ده‌ستی خۆی دوا بزمار له‌ تابوتی خۆی نه‌دات”

شاناز برایم ئەحمەد، بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتی و خوشکی هێرۆ برایم ئەحمەد، لە وتارێکیدا بەناونیشانی (دوا بزمار) ئاماژەی بەوە کرد، لە کاتێکدا تەنیا ٦ ڕۆژ بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی ماوە، ”تازە لێژنە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک کێشە دادەندرێت“ کە دەگوترێت پەیوەندییان بە کەمیی ژمارەی بەشداربووانی ڕێکخستنەکانەوە هەیە.

خوشکەکەی هێرۆ برایم ئەحمەد رای گەیاندووە کە لە چەند ساڵی رابردوودا لەنێوخۆی حزبەکەیدا ”نادادپەروەرییەکی زۆر“ بەرامبەر بە یەکێتی کراوە، بەڵام دەستنیشانکردنی ڕۆژی کۆنگرە، ئومێدێکی بە ڕێکخستنەکانی حزبەکە داوەتەوە.

شاناز برایم ئاشکرای کردووە کە ترسی لە بڕیاری دواخستنی کۆنگرە هەیە و هۆشداری داوە کە ”ئەمجارە دواخستن و نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ به‌ نادادپه‌روه‌ری لە قەڵەم نادرێت، به‌ڵكوو له‌ مێژوودا به‌ خیانه‌ت و تاوان ده‌ناسێنرێت“.

جەختیشی کردووەتەوە کە خەمی دووبارە دواخستنی کۆنگرە و نائومێدکردن و ساردکردنەوەی یەکێتییەکان دایگرتووە و ”خەم لە دووبارە یاریکردن بە هەست و سۆزی جەماوەری یەکێتی“ دەخوات.

بۆیە هیوای خواستووە، هیچ لایەنێک کە مەبەستی لێی باڵ و سەرکردەکانی حزبەکەیەتی، ”بە ڕێگریکردن لە بەستنی کۆنگرە، خۆی تووشی رق و تووڕەیی جەماوەری یەکێتی نەکات و بەدەستی خۆی، دوا بزمار لە تابووتی خۆی نەدات“.

چەند ڕۆژی ڕابردوو گرته‌یه‌کى ڤیدیۆیى بڵاوبووه‌وه‌، كه‌ بافڵ تاڵه‌بانى قسه‌ بۆ كادیره‌كانى حزبه‌كه‌ى ده‌كات و یه‌كێك له‌ سیناریۆ باسكراوه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت”كاك به‌رهه‌م ده‌كه‌ین به‌سه‌رۆك، شاڵاو ده‌كه‌ین به‌ جێگر، بافڵ ده‌كه‌ین به‌ جێگر، بۆ كاكه‌ ئێمه‌ شێت بووین وابكه‌ین”.تەنها ١٢ رۆژی ماوە بۆ وادەی دیاریکراوی کۆنگرەی چواری یەکێتی، بەڵام تائێستا لەنێوخۆی ئەو حزبە رێککەوتن نەکراوە لەسەر نەخشەی کۆنگرەو باڵی ماڵی تاڵەبانی لەگەڵ رێککەوتنی پێشوەخت نین.
به‌پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، كۆنگره‌ی چواری ئه‌و حزبه‌ له‌ حه‌وتی‌ تشرینی دووه‌می 2019، ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام تا ئێستا پێ ناچێت له‌و واده‌یه‌ ئه‌نجام بدرێت.
Back to top button