فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی عێراق ده‌رچوو

ئەمڕۆ یەك شەممە 1-12-2019، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی فەریق روکن جەمیل شەممەری، سەرۆکی شنەی قەیرانی پارێزگای زیقاری دەرکرد.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەستەی سەرۆکایەتی لێکۆڵینەوەی دادگای زیقار فەرمانی دەستگیرکردن و رێگیریکرن لە گەشت بۆ دەرەوەی وڵاتی بۆ فەریق جەمیل شەمەری، سەرپەرشتیاری شانەی قەیرانەکانی زیقار دەرکرد، بەهۆی ئەوەی هۆکاربوە لەتاوانی کوشتننی خۆپیشاندەرانی پارێزگاکە.

12ی مانگی رابردوو عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بریاری لابردنی فەریق جەمیل شەمەری لەپۆستی سەرپەرشتیاری شانەی قەیران لە زیقاردا، بەهۆی کوژرانی 28 خۆپیشاندەر و برینداربونی زیاتر لە 180 کەس لەپێکدادنی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکانی عێراق.

جەمیل شەممەری پێشتر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە بووە و دواتر کراوەتە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی رافیدەین و دوای خۆپیشاندانەکانیش، بە فەرمانی عادل عەبدومەهدیی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، کرایە سەرۆکی شانەی قەیرانی زیقار.

 

Back to top button