كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.. بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌ و له‌م كات و شوێنانه‌ باران به‌لێزمه‌ ده‌بارێت.. سبه‌ى دوو شه‌ممه‌..

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ سلێمانى و كه‌ركووك بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى دهۆك ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌ باران هه‌یه‌، له‌ كه‌ركووكیش له‌كاته‌كانى شه‌ودا ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشه‌ممه‌، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌، له‌ سلێمانى و كه‌ركووك ئه‌گه‌رى بارانبارینى به‌لێزمه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ باشوور و باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌ردوو پارێزگا.

 

Back to top button