رەمەزان دێكۆنی: لە ترسی تەقینی مەنجەڵی بوخاڵ خەریك بوو 40 كەس بكوژێت
ڕهمهزان دێكۆنی فەرماندەی لیوای 3ی پێشمەرگەی بەرگری فریاكەوتن لە یەكەی 70ی سەر بەیەكێتی بەزیاتر لە 30 پێشمەرگە دەچێتە چێشتخانەی بێخاڵ لە میانی سەردانەكەی بۆ ئەو چێشتخانەیە مەنجەڵی بوخاڵ دەتەقێت و لیوا ڕهمهزان دێكۆنی دەكەوێتە خوارەوە و پاسەوانەكانی دەست بەراكێشانی چەكەكانیان دەكەن”.
سەرچاوەیەكی نزیك لە رووداوەكە بە دەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە لیوا ڕهمهزان دێكۆنی سەردانی چێشتخانەی بێ خاڵ دەكات لەمیانی سەردانەكەی دا مەنجەلی بوخاڵەكە دەتەقێت و لێوا بێكۆنی لە ترسا دەبوورێتەوە، پاسەوانەكانیشی رادەكێشنە چەكەكانیان، ئەم سەرچاوەیە دەلێت ئەگەر زوو فریا نەكەوتبان ئەوە كارەساتێكی گەورە لەناو چێشتخانەكە روویدەدا، بەڵام زوو فریا كەوتن بەوە كە مەنجەلی بوخاڵ بووە نەك هێرشی چەكداری”.
سەرچاوەكە دەلێت، رەمەزان دێكۆنی كە لیوایە فەرماندەی لیوای 3ی فریاكەوتنە لە یەكەی 70ی یەكێتی هەروەها رووڵی سەرەكی هەبوو لە پاشەكشە پێكردنی پێشمەرگە لە خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر و یەكێكە لە تاوانبار و خیانەتكارەكان، لە چێشتخانەكەدا دەبوورێتەوە، تا نیو كاتژمێر بەخۆی نایەتەوە، لەترسا”.