وەزیری ناوخۆ: ئەمڕۆ بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنی نێوانمان شاندێکی حکوومەت دەچینە بەغدا

وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی ١١ی ٢٠١٩، شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدرال، دەچێتە بەغدا.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێـمی کوردستان ئاشکرای کرد، شاندی حكوومەت بۆ رێككەوتنی كۆتایی سەردانی بەغدا دەكات و حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سوورە لەسەر دابینكردنی مووچە و مافە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان.

روونیشی کردەوە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕژدە لەسەر گەرەنتیکردنی مووچە و مافە داراییەکانی ھەرێـمی کوردستان.

لە بارەی رێککەوتنی کۆتایی وەزیری ناوخۆ دووپاتی کردەوە: ئەمڕۆ دەبێت کۆتایی بە نووسینەوەی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق بێت و بۆ پەرلەمان بنێردرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆدەبێتەوە.

 

Back to top button