قاسم سوله‌یمانی و سه‌دان پاسداری ئێران گه‌یشتنه به‌غدای پایته‌ختی عێراق
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هەینی لە دوای وتاری مەرجەعیەتی سیستانی، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئامادەیی خۆی دەربڕی دەست لەکاربکێشێتەوەو رایگەیاند، نامەی دەست لە کاركێشانەوە ئاراستەی پەرلەمانی عیراق دەکات، دوای بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركرده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی گه‌یشته عێراق.
به پێی هه‌واڵێكی میدیا عێراقیه‌كان دوای بڕیاری ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، قاسم سولەیمانی، سەرکردەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران گەیشتووەتە عیراق.
سائر بەیاتی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هۆزە عەرەبەکان رایگه‌یاندووه قاسم سولەیمانی، سەرۆکی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە رێگەی فڕۆکەخانەی نەجەفەوە لەگەڵ ٥٢٠ بۆ ٥٣٠ پاسداری ئێرانی گه‌تیشتووه‌ته عیراق”
هه‌روه‌ها وه‌ها ئاشكراشی كردووه كه : سولەیمانی لە شاری بەغداش چاوی بە سەرکردەکانی حەشد و میلیشیا چەکدارەکان و فەرماندە سەربازییەکان کەوتووە”.