موقته‌دا سه‌در: له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌شداری ناكه‌ین
دوای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕیاری ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راگه‌یاند، رەوتی سەدر رایگەیاند، ” هاوپەیمانێتی سائیرون” بەشداری حکومەتی داهاتووی عیراق ناکات.
ئه‌مه له كاتێكدا یه كه پێشتر هاوپه‌یمانی سائیروون له براوهیهكهمهكانی هه‌لبژاردنی عێراق بوو به‌شداری سه‌ره‌كی پێكهێنانی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بوو به‌ڵام له ئێستادا له دژی حكومه‌ت وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و بڕیاری داوه بۆ داهاتووش به‌شداری حكومه‌ت نه‌كات.
چاودێرێكی سیاسیش ده‌نوسێت موقته‌دا سه‌در هۆكاری دروست بوونی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای عێراقه‌وه و ده‌یه‌وێت له به‌رپرسارێتی رابكات بۆ یه بڕیاری داوه له داهاتوو دا به‌شداری حكومه‌ت ناكات.