له‌ هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌چوو

له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان  ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی راگەیەندرا و پارێزگاری ھەولێریش دەڵێ: “ھەوڵدەدەین لە ریزی پێشەوە بین بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی”.

 

فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ” لەسەر ئاستی پارێزگا ھەموو تواناكانمان دەخەینەگەڕ بە ھەموو دامودەزگاكانییەوە پێكەوە دەست دەخەینە ناودەست، بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پارێزگاری سەرەوەت و سامان و موڵك و ماڵی گشتی بین، هاوكات به‌ بۆنه‌ی رۆژی به‌رنگاری گه‌نده‌لی هه‌فته‌یه‌ك چاڵاكی دژ به‌ گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پارێزگاری ھەولێر گوتیشی: “گەندەڵی یەكێكە لەو كێشە گەورانەی رووبەڕووی دامودەزگاكانی ئێمە بووەتەوە، بۆ ئەوەی بەرەنگاری ببینەوە دەبێ بەو پەڕی جورئەت و لەخۆ بوردنەوە ئەم شەڕە بكەین، ھەر رۆژێك دواتری بخەین سەختر دەبێت، هه‌لمه‌ته‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ لە بەرنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە چەند خاڵێكدا زۆر بە روون و راشكاوی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی راگەیەندراوە”.

 

پارێزگاری ھەولێر، جەختیكردەوە: “وەك پارێزگای ھەولێر ھەوڵدەدەین لە ریزی پێشەوەبین بۆ جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەی بەرنامەی حكوومەت ھاتوون، لە شەفافیەت و ملكەچ بوون بۆ یاسا و پابەندبوون بە پرەنسیپەكانی دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاكی و دادوەری”.

Back to top button