جۆ بایدن: به ده‌رچوونه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی ئه‌مریكا دروست ده‌بێت
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی سازدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، كه ئێستا كه‌مپینه‌كانی هه‌لبژاردن له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه كێبڕكێی توند له نێوان دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا و جۆ بایدن جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جۆن بایدن، جێگری سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، پێی وایە بە دووبارەی دەرچوونەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشە بۆ تاكی ئەمریكی دروست دەبێت.
جۆن بایدن،كاندیدی دیموكراته‌كان و جێگری پێشووی ئه‌مریكا له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كرمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر باس لە دەرچوونەوی ترەمب بۆ سەرۆكایەتیی ئەمریكا دەكات ده‌لێت: دووبارە دەرچوونەوەی ترەمب بۆ سەرۆكایەتیی ئەمریكا، هەڕەشە لەسەر ناسنامەی ئەمریكا دروست دەبێت.
هه‌روه‌ها بایدن نوسیویه‌تی : ترەمپ تەنها بۆ ئیدارەكەی خۆی و بۆ چینی سەرمایەداران كاری دەكات چونكە ئیدارەكەی ئەو تەنها كاری بۆ ئەوە كردووە باج لەسەر كۆمپانیا زەبەلاحەكان كەم بكاتەوە بۆیه نابێ رێگە بەوە بدرێت كە ئەو سەرۆكە دەربچێت و تەنها بۆی هەیە یەكجار سەرۆك بێت”.