ده‌میرتاش به‌په‌له ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه
خواكوڕك
شه‌وی دوێنێ چوارشه‌ممه سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە)، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیه‌وه له‌زیندانه‌وه گواستراوه‌ته‌وه نه‌خشخانه.
دوێنێ چوارشه‌ممه 14/12/2016 ده‌میرتاش لە ژێر ڕێوشوێنێکی ئەمنیی تونددا، بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستی، گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و دوای پشکنین، بۆ نەخۆشخانەی (ئەدرنە) گواستراوەتەوە.
پێشتر گوتەبێژی ھەدەپە ڕای گەیاندبوو، دەمیرتاش لە زینداندا باری تەندروستی تێكچووە و تووشی گرژیی ماسولکەکانی دڵ بووە و پێویستی بە چارەسەرە.
له‌مباره‌وه حكومه‌تی توركیا رایگه‌یاندبوو كه ئه‌م ده‌نگۆیانه راست نین و باری ته‌ندروستی ده‌میرتاش جێگیره و تووشی هیچ نه‌خۆشیه‌ك نه‌هاتووه.
هەریەک لە دەمیرتاش و فیگەن یۆکسەکداغ، هاوسەرۆکانی هەدەپە، لە ڕۆژی 4\11\2016، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتار و بەرپرسانی دیکەی ئەو پارتە، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و تۆمەتی سووکایەتیکردن بە سەرۆک کۆماری تورکیا، دەستگیر کران و تاوەکوو ئێستاش هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەو پارتە بەردەوامە.