پازدە ڕۆژی دیكە جێگرەوەی عەبدولمەهدی دیاری دەكرێت
دوای دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ئێستادا لایەنەكان خەریكی خۆڕێك خستنن بۆ دیاری كردن و كاندید كردنی پاڵێوراوێك
پەرلەمانتاری عێراقی زافر ئەلعانی ڕایگەیاند كە لە ماوەی پازدە ڕۆژی دیكە جێگرەوەی عەبدولمەهدی دیاری دەكرێت
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی ڕایگەیاند و دواتر پارلەمانی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی ناوبراوی قبوڵ كرد