ئەفسەرێكی عێراق لە سێدارە دەدرێت

 

دادگای عێراقی بڕیاری لە سێدارە دانی ئەفسەرێكی عێراقی دەردكرد كە تێوەگلاوە بە كوشتنی خۆپیشاندەرانی عێراقی

دادگاكە بڕیاری داوە لە دژی ئەفسەر تاریق جابری بە لە سێدارە دان و ئەفسەر عومەر سەعدون بە گرتن بۆ ماوەی حەوت ساڵ بە تۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەرانی شاری واست

ئەوە یەكەم بڕیاری دادگا عێراقیەكانە لەسەر دۆسیەی كوشتنی خۆپیشاندەرانی عێراقی بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیار لەسەر دۆسیەی كوشتنی خۆپیشاندەرانی شارەكانی دیكە نەدراوە

Back to top button