كوتلەی سائیرون:عەبدولمەهدی دادگایی بكەن

 

كوتلەی سائیرون داوای پێكهێنانی دادگای شۆڕش دەكات بۆ دادگایی كردنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق

 

سەباح ساعدی پارلەمانتاری عێراقی لەسەر لیستی سائیرونی موقتەدا سەدر داوا دەكات سەرجەم وەزیرانی عێراق و كاربەدەستانی باڵای سەربازی بدرێنە دادگای شۆڕش و تۆڵەی خوێنی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی عێراقیان لێ بكرێتەوە

 

ساعدی داوای لە دەسەڵاتی دادوەری كردووە هەرچی زوە دادگای شۆڕش پێك بهێنرێت و خوێنی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی عێراق بە فیڕۆ نەڕوا

Back to top button